لە ئاگرەکەی هاوای نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار باڵەخانە وێرانبوون

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هۆشدارییان دا کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەوەی گەڕانەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، چونکە ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی ماوی بۆ 93 کەس بەرزبووەتەوە و ئەوەش ژمارە راستەقینەکە نییە.

ئاگرەکەی هاوای بە کارەساتبارترین ئاگری دارستانەکانی ئەمریکا دادەنرێت لەماوەی زیاتر لە یەک سەدەی رابردوودا.

بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس، جۆن پێلێتیێر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ماوی رایگەیاندووە، ئەو تیمانەی سەگی بۆنکەریان هەیە، تەنها لەسەدا 3ی ناوچەی گەڕانەکەیان پشکنیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووبەرێکمان هەیە کە دەبێت بیخەینە پاڵ ناوچەی گەڕان کە لە 8 کیلۆمەتر چوارگۆشە کەمتر نییە، و پڕە لە کەسانێک هاوکارییان پێویستە”.

جەختیکردەوە کە ئامارەکانی گیانلەدەستدان دروست نین و تا ئێستا نازانرێت ژمارەکە بەتەواوی چەندە، ئەگەری زۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان زیادبکات و “تا ئێستا هیچ کام لە ئێمە بەڕاستی قەبارەکەی نازانین .”

ئاماژەی بەوەشکرد، پاشماوەکان لە “ئاگرێکەوە بووە کە کانزاکەی تواوەتەوەی لەگەڵدا بووە، بۆیە تا ئێستا تەنها دوو کەس دەستنیشانکراون.

بەپێی ئامارەکان تائێستا بەلایەنی کەمەوە 2200 باڵەخانە وێرانبوون، کە نزیکەی هەموویان شوێنی نیشتەجێبوون بوون.

زیانەکانی سەرانسەری دوورگەکە بە شەش ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە 544 خانووش وێرانبوون و سووتاون.

بابەتی پێشتر

کیپا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروێز موشەرەف كۆچی دواییكرد

بەیانیی ئەمڕۆ پەروێز موشەرەف، سەرۆكی پێشووی پاكستان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دوبەی لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد،…
Total
0
Share