تاڵیبان پەیامێك ئاراستەی وڵاتانی جیهان دەكات

جێگری سەرۆكی حكومەتی ئەفغانستان پەیامێك ئاراستەی وڵاتان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە خاكی وڵاتەكەی نابێتە هەڕەشە لەسەر هیچ وڵاتێكی دیكە.

عەبدولغەنی برادەر، جێگری بەوەكالەتی سەرۆكی حكومەتی ئەفغانستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، خاكی ئەفغانستان نابێتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دیكە.

برادەر باسی لەوەشكردووە، ئاسایشی دیپلۆماتكاران و وەبەرهێنەران دەپارێزن و دەتوانن لە ئەفغانستاندا كاری خۆیان بكەن.

ماوەی نزیكەی مانگێكە تەواوی خاكی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكراوە و چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بزوتنەوەكە حكومەتی كاتیی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و مەلا عەبدولغەنی برادەر وەك جێگری سەرۆكی حكومەت دەستبەكاربوو.

پێشتر وڵاتان ڕایانگەیاندبوو، چاوەڕوانی كارەكانی حكومەتە كاتییەكەی تاڵیبان دەكەن تا بڕیار لەبارەی دانپێدانییەوە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
Total
0
Share