فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور “کۆنمیبوڵ” خشتەی یارییەکانی “کۆپا ئەمریکا”ی دووبارە بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە هاوینی 2021 ئەنجامبدرێت.
بڕیاربوو لە هاوینی 2020 چالاکییەکانی کۆپا ئەمریکا دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاوشێوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ هاوینی 2021 دواخرا و بڕیارە لە 13ی حوزەیران دەستپێبکات و لە 10ی تەمووز کۆتاییبێت.
پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا مێژووییترین پاڵەوانێتیەکانە لە بواری تۆپی پێدا و 10 هەڵبژاردەی ئەمریکای لاتین و دوو هەڵبژاردەی میوان لەخۆدەگرێت، سەرەتا وڵاتانی ئوسترالیا و قەتەر بانگهێشتکران، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی خشتەی یارییەکان بە خشتەی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 هەردوو هەڵبژاردەکە کشانەوەیان ڕاگەیاند.
کۆپای ئەمریکای لاتین بە شێوازی دوو گروپ بەڕێووەدەچێت، گروپی باشوور هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین، بۆلیڤیا، ئورۆگوای، پاراگوای، چیلی لەخۆدەگرێت، کۆمەڵەی باکووریش وڵاتانی کۆڵۆمبیا، بەرازیل، ئیکوادۆر، ڤەنزوێلا و پیرو لەخۆدەگرێت، لەهەر کۆمەڵەیەک چوار هەڵبژاردە سەرکەوێت.
خشتەی یارییەکان
یارییەکانی قۆناغی یەکەم (کۆمەڵەی یەکەم لە ئەرجەنتین)
13ی حوزەیران
ئەرجەنتین – چیلی
پاراگوای – بۆلیڤیا
17ی حوزەیران
ئەرجەنتین – ئورۆگوای
چیلی – بۆلیڤیا
20ی حوزەیران
ئەرجەنتین – پاراگوای
ئورۆگوای – چیلی
23ی تەمووز
بۆلیڤیا – ئورۆگوای
چیلی – پاراگوای
27ی تەمووز
ئەرجەنتین – بۆلیڤیا
ئورۆگوای – پاراگوای
(کۆمەڵەی دووەم لە کۆڵۆمبیا)
14ی حوزەیران
کۆڵۆمبیا – ئیکوادۆر
بەرازیل – ڤەنزوێلا
18ی حوزەیران
پیرو – بەرازیل
کۆڵۆمبیا – ڤەنزوێلا
21ی حوزەیران
ڤەنزوێلا – ئیکوادۆر
کۆڵۆمبیا – پیرو
24ی حوزەیران
کۆڵۆمبیا – بەرازیل
ئیکوادۆر – پیرو
28ی حوزەیران
ئیکوادۆر – بەرازیل
ڤەنزوێلا – پیرو