لیرۆی سانێ .. “بۆندی سەدە” خەریکە دەبێتە سەراب

لیرۆی سانێ بەپێی پێویست سوودی بە یانەی بایرن میونشن نەگەیاندووە

هاندەرانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خۆشحاڵبوون بە گواستنەوەی لیرۆی سانێ لە یانەی مانچستەر سیتییەوە بۆ یانەکەیان، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە سوودێکی ئەوتۆی بە یانەکە نەگەیاندووە.

کۆتا وەرزی سانێ لە یانەی مانچستەر سیتی گووشارێکی توندی دروستکرد لە پێناو دەستبەرداربوون و پەیوەندیکردنی بە یانەی بایرن میونشنەوە، لە کۆتاییشدا ئەم جموجۆڵە بەبڕی 30 ملیۆن یورۆ ڕوویدا و ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بە “بۆندی سەدە” وەسفیکرد.

چاوەڕواننەکراو

ئەوەی لەگەڵ سانێ لە بایرن میونشن ڕوودەدات پێچەوانەی بۆچوونی هاندەران و میدیاکانی ئەڵمانیایە.

باڵە ناودارەکەی ناسیوناڵ مانشافت لەم وەرزەدا تەنها لە پێنج ڕوبەڕوبوونەوە بە شێوەی سەرەکی بەشداریکردووە، دوو یاریشی لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامداوە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بایەرلیڤەرکوزن هێرشبەرە 24 ساڵەکە بەهۆی پێکانەوە جێگەی کینگسلی کومانی فەرەنسی گرتەوە، بەڵام ئەوەی سەیربوو لە خولەکی 68 واتا دوای 36 خولەک ئاڵوگۆڕی بە جەمال موسیالای تەمەن 17 ساڵ پێکرا.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری کیکەر، ئاڵوگۆڕکردنی سانێ لەلایەن هانز فلیکی ڕاهێنەرەوە بۆ هۆکاری هونەری و لاوازی ئاستی یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە دەگەڕێتەوە.

سانێ لەم وەرزەدا تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە

سانێ دەڵێت، ” گۆڕانکارییەکە شۆکی کردم، ئەوەی ڕوویدا هەرگیز بەسەرم نەهاتووە”.

ڕەخنەکان

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانیا و شرۆڤەکاری ناوداری ئەو وڵاتە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی سانێ دەکات و دەڵێت، ” پێویستە سانێ لە ڕووی هونەرییەوە بەسەر کومان و گنابریدا سەربکەوێت بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی دەرفەتی پێبدرێت، پێویستی بە بەرگریکردنە بەشێوەیەکی بەهێز، چونکە ستایلی بەرگریکردنی بایرن جیاوازە لەهەر یانەیەکی دیکە”.

لیرۆی سانێ لەم وەرزەدا پێنج یاری بە شێوەی سەرەکی ئەنجامداوە

هەروەها دەڵێت، ” کەموکورتی سانێ لە بەرگریکردنیدایە، پێموابێت بەم هۆیەوە گواردیۆلا بە فرۆشتنی قایلبووە”.

لەلایەکی دیکەوە کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن، دەڵێت، ” هەوڵی بێوچانماندا هاوینی ڕابردوو سانێ لە مانچستەر سیتییەوە بگوێزینەوە ڕیزەکانمان، ئێستا پێویستە باڵادەستی نیشانبدات، دەبێت هەموو توانا هونەرییەکانی بەگەڕبخات بۆ سەلماندنی تواناکانی و قۆستنەوەی هەلەکە، ئێمە پاڵپشتی هەموو یاریزانێک دەکەین، بەڵام یاریزانیش دەبێت لەوە تێبگات کە چەندین پاڵەوانیەتی و خول بوونیان هەیە دەمانەوێت بەدەستیانبهێنین”.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. 165 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و سێ كەسیش مردن

بابەتی دواتر

ڕوسیا باس لە ڕۆڵی خۆی دەكات وەك پارێزەری ئاشتی لە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی به‌رشلۆنه‌ی شۆک کرد

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئانسو فاتی هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و تاوه‌کو مانگێکی دیکه‌ش ناتوانێت به‌شداریی چالاکییه‌کانی وه‌رزی…
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
Total
0
Share