“ڕۆناڵدۆی دیاردە” گلەیی لە ڕاهێنەری بەڕازیل هەیە

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، ئەفسانەی بەڕازیل گلەیی لە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات، کە یەکێک لە باشترین ئەستێرە لاوەکانی وڵاتەکەی بانگهێشتی مۆندیال نەکردووە.

“ڕۆناڵدۆی فینۆمینۆ” لەبارەی پێکهاتەی “سێلیساو” بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، دەڵێت، “خەڵکی لە بەڕازیل لەوە ڕازی نین کە گابریێل باربۆسا بانگهێشتی پێکهاتەی مۆندیال نەکراوە، بەڵام بە ڕای من ئەگەر پێگەیەکی بەتاڵ هەبووایە بۆ یاریزانێکی دیکە، بڕیارم دەدا ئێندریکی یاریزانی پاڵمێراس بانگهێشت بکەم.”

هەروەها دەڵێت، “یاریکردن لەو تەمەنەدا بۆ پێکهاتەی بەڕازیل کاریگەرە، لە پێشوودا هەمان ئەزموونم کردووە، پێموایە بانگهێشتکردنی ئێندریک بۆ داهاتووی بەڕازیل باشتر بوو.”

ئێندریک تەمەنی 16 ساڵە و لە یانەی پاڵمێراس یاریدەکات، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێ دەکەن بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی، لە نێوانیاندا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی، مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی سیاسی هەموو لوبنان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پێرێز خەڵاتی باشترین سەرۆکی یانەی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share