کەی دەگەڕێتەوە؟ ئانسو فاتی قۆناغی قورسی تێپەڕاندووە

ئانسو فاتی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەگەڕێتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاشکرایدەکات، ئانسو فاتی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە قورسترین قۆناغی چارەسەری لە پێکانەکەی تێپەڕاندووە و گەڕانەوەی نزیکە.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کواترۆی ئیسپانی، ئانسو فاتی دوو قۆناغی چارەسەری لە پێکان و نەشتەرگەری تێپەڕاندووە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر یەکەی مەشقو ڕاهێنانە ئاساییەکان، بە واتایەکی دیکە گەیشتووەتە کۆتا قۆناغەکانی چارەسەربوون.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گەوهەرە ئەسمەرەکەی بلاوگرانا هەموو ئامادەکاریەکان تێدەپەڕێنێت و لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئامادەدەبێت، کە بڕیارە لە 17ی نیسانی 2021 ئەنجامبدرێت.

فاتی قورسترین قۆناغەکانی چارەسەری تێپەڕاندووە

فاتی لە سەرەتای وەرزەوە دووچاری پێکانێکی ماسولکەیی هات و ناچاربوو نەشتەرگەری ئەنجامبدات، ماوەی چەند مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە و نەیتوانی بەردەوامی بەو ئاستە ناوازەیە بدات کە لە پێکهاتەکانی کومان پێشکەشیدەکرد.

فاتی لەم وەرزەدا بەشداری 10 ڕوبەڕوبوونەوەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان کردووە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵێشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share