لاپۆرتا: مباپێ بە هێزی پارە ڕفێنراوە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا شێوازی بەکارهێنراوی یانەی پاریس سان جێرمان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێ ڕەت دەکاتەوە.

لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵ”ی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی لەگەڵ مباپێ ڕوویدا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەشێوێنێت، کۆتایی هەندێک لە یاریزانان و ڕفاندنیانە بە هێزی پارە، ئەوەی ڕوو دەدات دەرەنجامی ئەوەیە کە هەندێک لە وڵاتان لە پشت یانەکانەوەن، ئەوەش بە پێچەوانەی بنەما کارپێکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوەیە.”

لاپۆرتا دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێت تۆپی پێ هاوسەنگ بێت، نەک وەبەرهێنەرێکی ڕووسی، یان عەرەب بێتە نێو بوارەکە و تۆپی پێ بشێوێنێت.”

سەرۆکی بارسا کەیسی مباپێ بە یانەی بەرشلۆنەوە نابەستێتەوە و دەڵێت، “بەڵام پێم وا نییە گرنگی بە هیچ کام لە ڕکابەرەکانمان بدەین (ڕیاڵ مەدرید و مباپێ)، ئێمە کاتێک گرنگی بە خۆمان دەدەین، شتەکان بە باشترین شێوە بە ئەنجام دەگەن.”

لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکەوە، سەرۆکی بارسا ڕایدەگەیەنێت، “بریکارەکانی عوسمان دێمبیلی و گاڤی شتەکان زۆر قورس دەکەن، شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ بارسا باش نییە.”

بابەتی پێشتر

"ئەژدیهای مەرگ".. زاناکان شوێنەواری زیندەوەرێکی سامناک دەدۆزنەوە

بابەتی دواتر

بۆکسێنەرێکی ئۆکرانی لە جەنگدا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share