(NBA) جاز هەشتەم بردنەوەی تۆمارکرد و زنجیرە سەرکەوتنەکانی کلیپەرزی پچڕاند

دۆنۆڤان میچێل 19 خاڵی لە کۆی 27ی چارەکی دووەم تۆمارکرد، هەروەها بۆیان بۆگدانۆڤیچ شەش هەڵدانی سیانی تۆمارکرد، بەوشێوەیە تیمی یوتا جاز سەرکەوتنی بەرامبەر لۆس ئەنجلس کلیپەرز تۆمارکرد.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانی هەفتەکانی 28 و 29ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی یوتا جاز لە هۆڵی ئینێرجی سۆلیوشن میوانداریی لۆس ئەنجلس کلیپەرزی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی (124-103) لەبەرژەوەندیی تیمی خانەخوێ کۆتاییهات.

بردنەوەی یوتا جاز هەشتەم بردنەوەی لەسەریەکە لەم وەرزەدا، لە یارییەکەشدا جۆردن کلارکسۆن 21 خاڵ، ڕودی جۆبێرت 20 خاڵ، بۆگدانۆڤیچ 20 خاڵیان تۆمارکرد.

لەبەرامبەردا مارکۆس مۆریس لە تیمی کلیپەرز 24 خاڵ، ئیریک بلیدسۆی 21 خاڵیان تۆمارکرد، بەڵام بەرزیی ڕێژەی خاڵەکانیان ڕێگریی لە سەرکەوتنی یوتا جاز نەكرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەمشێوەیە بوون:

ماجیک 99-111 هوکس

کاڤالێرز 124-89 ڕۆکێتس

فیلادلفیا 96-101 مەیامی هیت

ماڤرێکس 104-107 لەیکەرز

باکس 114-99 پیسەرز

ساندەر 110-113 پیلیکانز

سپێرز 115-131 هۆرنێتس

ناگێتس 107-124 تیمبەروڵڤز

کینگز 119-105 ویزاردز

ترەیڵ بلایزەرس 103-113 گریزلیس

بابەتی پێشتر

دوورودرێژترین کاتی زیادکراو لە مێژووی تۆپی پێ-دا

بابەتی دواتر

پلیسکۆڤا بەشداریی کراوەی ئوسترالیا ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share