وەزارەتی شارەوانی: گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی چارەسەربووە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی چارەسەربووە و دەشڵێت، گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدانییە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار بڵاویكردەوە، پرۆسەی تەندەرینگی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خاشاك، بەپێی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلاندانان ئامادەكراوە و لەلایەن هۆبەی یاسا و كارگێڕی و دارایی مەرجەكان دیاریكراون و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە بەشداربوون، لەسەر ئەو مەرجانە ڕازی بوون و بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندەرانە كێبڕكێیان كردووە.

دەشڵێت، دوای دەرچوونی تەندەر بۆ كۆمپانیا، بۆ ئەوەی گرێبەست واژوو بكرێت، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان كە تەواوی بەڵگە و دۆكۆمێنتەكانیان ئامادەبكەن.

وەزارەتەكە لەژێر ناونیشانی “گرفتی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی چارەسەربووە” بڵاویشیكردوەتەوە، گرفتی بەشێك لە كۆمپانیاكان لەوەدایە، هەندێك لە مەرجەكانیان تێدانییە و تەندەریان پێشكەشكردووە، لە كاتێكدا هەموویان بینیویانە كە بەشێكی بڕگەكان پەیوەندییان بە ئامێرەكانەوە هەیە و لە ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی وەزارەتی پلانداناندا هاتووە و هەمووشیان ئاگاداری ئەو بەندانەن و دەبوو خۆیان زوو دەستەبەری بانكی (خگاب چمان)یان پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان بكردایە.

جەختیشیدەكاتەوە، هەموو كۆمپانیاكان دڵنیادەكەینەوە كە بودجەیان بۆ دابینكراوە و شایستە داراییەكانیان وەردەگرن، بەو مەرجەی تەواوی ڕێنماییەكانی گرێبەستە گشتییەكان جێبەجێ كرابن. هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە مەرجەكانی ئالیاتیان تێدانییە و وەك خۆی جێبەجێیان نەكردووە.

داواش لە كۆمپانیاكان دەكات، كاتێك تەندەر پێشكەشدەكەن، دەبێت ئامادەییان تێدابێت، هەموو بەندەكانی گرێبەست جێبەجێ بكەن.

وەزارەتەكە باس لەوەشدەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنەكانی خۆی بە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی كوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە سوورە، هەر لەو پێناوەدا مەرجەكان بەرزدەكاتەوە، تاوەكوو زیاتر ڕەزامەندیی هاوڵاتییان بەدەست بهێنێت و هەر گرفتێک بێتە پێشەوە، هەموو هەوڵێک دەدات بە زووترین کات چارەی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕزگاربوویەکی ئەنفال: دوای دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەگ دەمی لەناو ڕوفاتەکاندا بووە

ڕزگاربوویەکی ئەنفال لەسەر کەمتەرخەمی لە دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان داوای یاسایی لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق و پارێزگاری سەماوە تۆمارکرد. تەیموری…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەیە و چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدادین بۆ ناردنی

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێمی ئامادەکردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدادە بۆ ناردنی…
Total
0
Share