سلێمانی.. کۆگایەكی تەقەمەنیی هێزەكانی 70 لە تاسڵوجە تەقییەوە

کۆگایەكی تەقەمەنی لە تاسڵوجە كە سەربە هێزەكانی 70ی پێشمەرگەیە تەقیووەتەوە، تا ئێستا زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و هۆكاری ڕوداوەكەش نەزانراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم، ئەحمەد لەتیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو كۆگایە سەربە هێزەكانی ئێمەیە، بەیانی ئەمڕۆ تەقیووەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە”.

ئەحمەد لەتیف ئەوەشی ڕاگەیاند، “كۆگاكە تەقەمەنی تێدابووە و لەئێستاشدا لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەین كە بەهۆی تەقینەوەكەوە كەوتووەتەوە، كۆگاكەش تەقەمەنی تێدابووە”.

سەبارەت بە زیانەكان بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی 70 وتی، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد: بڕیاری تەعریبكردنەوەی كەركوكمان هەڵوەشاندەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارەكەی ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە “تەعریبكردنەوەی كەركوك” ناودەبات و دەڵێت، “هەڵمانوەشاندەوە”.…
Total
0
Share