زانیاریی تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار لە بەغدادەوە نێردرا کە بڕەکەی 950 ملیار دینارە.

وتیشی، بڕیارە هەر ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاوبکرێتەوە و لە سبەینێوە، دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات؛ پێش ئەوەی جەژن تەواوبێت، سەرجەم شوێنەکان مووچەکانیان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share