مەترسییەك روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ماددەی‌ هۆشبەر هۆشداریدەدات و دەڵێت، “بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ ئەو مەترسییە، كوردستان پێویستی‌ بە هەڵمەتێكی‌ نیشتیمانی‌ی گەورە هەیە و خەڵكانێكی‌ تاوانكار چاویان لەوەیە بۆ پەیداكردنی‌ چوار دیناری‌ حەرام، بەو رێگە ترسناكە گەنجانی‌ كورد فریو بدەن.

عومەر گوڵپی‌ لە نووسینێكدا لەبارەی مەترسیی ماددەی‌ هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، “تەنها لە ماوەی‌ شەش مانگی‌ رابردوودا 320 كەس لە سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك لەسەر بەكارهێنان‌ و بازرگانی‌ بە ماددەی‌ هۆشبەر دەستگیركراون، هەروەها زۆرینەی‌ زۆری‌ سزادراوانی‌ چاكسازییەكانیش كەسانی‌ بەكارهێنەر یان لەسەر بازرگانی‌ بە ماددەی‌ هۆشبەر سزادراون، بە جۆرێك لە كۆی‌ 1250 سزادراو لە چاكسازیی گەورانی‌ سلێمانی‌ 850 كەسیان لەسەر بەكارهێنان یان بازرگانی‌ بەو ماددە پڕ مەترسییانە دەستگیركراون”.

راشیگەیاند، ماوەیەك پێش ئێستا قسەی لەگەڵ بەرپرسێكی‌ ئاسایش كرد، “ئەو بە نیگەرانییەوە باسیلەوەكرد كە ژمارەی‌ بەكارهێنەر لەنێو گەنجان زۆر زیادبووەو دۆخەكە رووە و مەترسییە”.

دەشڵێت،” لە ساڵانی‌ رابردوودا هەرێمی‌ كوردستان تەنها ڕێڕەوێك بوو بۆ گواستنەوەی‌ ماددەی‌ هۆشبەر لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی‌ تر، بەڵام بە داخەوە لە ئێستادا بەكارهێنەری‌ ئەو ماددە پڕ مەترسییانە لەناو كوردستان زۆر زیادیان كردووە و بەشێكی‌ لە ناوخۆ بەكاردەهێنرێت و بازرگانانی‌ بێویژدان و گروپی‌ مافیایی كاریان تێوەگلاندنی‌ گەنجان‌ و هەرزەكارانە لەو ماددە پڕ مەترسییانە”.

ئەوەشی خستووەتەروو، “مەترسیی ماددەی‌ هۆشبەر بۆ هەر وڵاتێك جددیە، بەڵام بۆ هەرێمی‌ كوردستان زیاترە، ئەوەش بەهۆی‌ لاوازی‌ دامەزراوەكان لە دووبارە چاكسازیكردن لەوانەی‌ بەو تاوانە سزادەدرێن یان نەبوونی‌ سەنتەری‌ پێویست ‌و بەهێز بۆ لەخۆگرتنی‌ ئەو كەسانەی‌ ئالوودە دەبن تا رزگاریان پێت لەو ماددە بكوژە”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی پارەی كارەبا دەرچوو

بابەتی دواتر

لە هەرێمی كوردستان شەش مووچە بەسەریەكەوە بۆ ئەم كەسانە خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share