خانمە هونەرمەندێک نامەیەکی 30 ساڵە بۆ پاپای ڤاتیکان دەنێرێت

دوای نزیکەی 30  ساڵ لە گۆرانییەکی، خانمە هونەرمەندێکی کورد دەیەوێت ئەو پەیامەی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو هەیبوو بیداتەوە بە گوێی پاپای ڤاتیکاندا.

ئەمەل سەعید کوردە، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد لەسەر ئەو پەیامە هونەرییەی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەداخەوە کورد لەماوەی 30  ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە نەهامەتی و ژیانی سەختدا بووە، ئەو پەیامەی کە من لە گۆرانییەکەدا 30 ساڵ پێش ئێستا بۆ پاپای ڤاتیکان هەمبوو بۆ دۆخی ئێستای کورد هەر دەگونجێت”.

ئەمەل سەعید کوردە لە گۆرانییەکیدا بەناوی “نامەیەک بۆ ڤاتیکان” لە دوای ڕاپەڕینەکەی خەڵکی باشوری کوردستان هاوار لە منداڵانی دانیشتووی ڤاتیکان دەکات کە بە پاپا بڵێن گەلێک هەیە دابەشکراوە و ناوی کوردە.

دوای 30  ساڵ لە هەوڵە هونەرییەکەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە بۆئەوەی لە پاپای ڤاتیکان بگەیەنێت گەلێک هەیە ناوی کوردە، کەمتر لە مانگێکی دیکە پاپای ڤاتیکان خۆی سەردانی هەولێر دەکات و ئاشنای زیاتری دۆخی کورد دەبێت لەم ناوچەیە.

گۆرانی “نامەیەک بۆ پاپای ڤاتیکان” ئاواز و دابەشکردنی “سەڵاح ڕەئوف”ە و شیعری د.فەرەیدون عەبدول بەرزنجییە.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین.. ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی ئاسمانی كران

بابەتی دواتر

ئینتراخت فرانکفۆرت 2-1 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share