بەغداد.. بۆمبێك لە سەنتەرێكی مەساجدا تەقێندرایەوە

سەرچاوە ئەمنییەكانی بەغداد ڕایانگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات، بۆمبێكی دەنگیی لە سەنتەرێكی مەساجكردن لە ناوچەی عەڕەساتی بەغداد تەقێندراوەتەوە.”

ڕوونیشیانكردەوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە زیانی مادی بەر سەنتەرەكە كەوتووە، بەڵام تەقینەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

تەقاندنەوەی مەساجخانە و مەیفرۆشییەكان لە بەغداد بووەتە دیاردە، شەوی سێشەممە 2ی شبوات، دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران كە یەكێكیان سەنتەرێكی مەساجكردنی لە ناوچەی كەڕادە كردە ئامانج و زیانی مادی بەر شوێنەكە گەیاند. تەقینەوەی دووەم لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرا و مەیفرۆشییەكی پێكا.

بەر لەوەش بە دوو هەفتە، لە یەك ڕۆژدا سێ فرۆشگەی خواردنەوە كحولییەكان تەقێندراوەتەوە و بەهۆیانەوە كەسێك برینداربوو، سەرباری ئەوەش زیانی زۆر بەر فرۆشگەكان كەوتن.

كۆتایی ساڵی ڕابردووش لە یەك ڕۆژدا پێنج بۆمب بۆ چەند فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە، ئەوەش زیانی مادیی زۆری بە فرۆشگەكان گەیاند.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەیەكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئامادەبووانیدا كۆتایی هات

بابەتی دواتر

توركیا.. سەرۆكشارەوانییەك و ژمارەیەك ئەندامی هەدەپە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر بۆ لایەنگرانی: بەهەوڵی ئێوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات

موقتەدا سەدر داوادەكات خۆپیشاندانەكان لە پێناو ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی جدیتربن، ئاشكرایدەكات بە هەوڵی خۆپیشاندەران پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی…
Total
0
Share