بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانیی 2026 بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە گەلی عێراق، بەتایبەت وەرزشەوانان و دۆستانی تۆپی پێ دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی جیهانی.
ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عێراق هەیە کە لەم ڕووداوە وەرزشییە جیهانییەدا سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکەن و شانازییەکی دیکە بەدەستبهێنن.