وێنە.. بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی جەخت لە گفتوگۆی هەرێم و بەغداد دەکەنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 10ی نیسان، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جەختیان کردەوە لە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد.

نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “لە کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم جەختکراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای بودجە بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا بێت”.

لە کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانیدا پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ تاوتوێکراوە و جەختکراوەتەوە کە کەشێکی ئارام بۆ دەنگدانی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنێکی بێگەرد بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەنگە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لەم هەفتەیەدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share