ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

ڕەیان کلدانی، سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن، بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکردایەتی و جەماوەری حزبەکە کرد و تیایدا هاتووە، لە یادی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرکردایەتی، ئەندامان و کادیرانی حزبەکە دەکەین، بە پێزانین و ڕێزێکی قوڵەوە ئەو ڕێبازە نیشتمانییە بەبیر دێنینەوە کە ڕێبەری کۆچکردوو، مام جەلال تاڵەبانی دایڕشتبوو، کە پێیوابوو ئاشتی و ئاسایش لە ڕێگەی هێزەوە بەدەست نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی هاوبەشی، دیالۆگ و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی بەدەستدێت و بوناد دەنرێت.

وتیشی، بەم بۆنەیەوە، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی برای ئازیزمان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین، لە سەرکردایەتیکردنی یەکێتی و پابەندبوونی بەردەوامی بە میانڕەوی، دیالۆگ و کاری هاوبەش، ئەم پابەندبوونە سەقامگیریی وڵات پتەوتر دەکات، خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، هەروەها پاڵپشتیی هاوبەشیی نیشتمانی لەنێوان هەموو هاوڵاتییانی گەلەکەمان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: ئەمساڵ ڕێژەی هاوردەکردنی ئاژەڵ نزیکبووەتە لە سفر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریا زۆر کەمبووەتەوە. جەمال حسێن،…
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
Total
0
Share