ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەواڵی دەستگیرکردنی بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرگ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بابەتەکە هیچ لێکدانەوەیەک هەڵناگرێت.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، ” ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به‌ مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه‌. به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه‌ فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به‌ پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت”

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشدەکات، ” ئه‌م پرسه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ پابه‌ندی ته‌واوی به‌رێوبه‌رانه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له‌ داهاتوودا روونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ ڕوو”.

بابەتی پێشتر

پەکەکە: تورکیا بۆ داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک هاتووە

بابەتی دواتر

بڕیاری نوێ لەبارەی کێلی شەهیدانی هەڵەبجەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share