فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکی سوپاسی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بەدەمەوەچوونی بۆ کێشەی خوێندکارانی سلێمانی و بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، ” وەک هەستکردن بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی بەڕێز باڤڵ جلال تاڵەبانی بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لەگەڵ نوێنەری خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان کۆبوویەوە و بەوردی گوێی لە داواکاری و گرفتەکانیان گرت”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ” بەڵێنی چارەسەری بەشێکی زۆری داخوازیەکانی پێدان لەسەر بودجەی یەکێتی نیشتمانی بۆیە هەر بەزوویی بەڕێزیان بڕیارێکی (۱۱) خاڵییان دەرکرد”

گرنگترین ئەو بەڵێنانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە خوێندکارانی داوە بریتی بوون لە، نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان، دابینکردنی پێداویستیی ژوورەکان، بەستنی هێڵی ئێنتەرنێت، ڕووناککردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن، دروستکردنی سیاج بۆ پەیمانگای کشتوکاڵی و دابینکردنی پاس بۆ هاتوچۆی خوێندکارانی دەرەوەی شارەکان”.

فراکسیۆنەکە سوپاس و پێزانین ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ ئەو هەنگاوە گرنگە کە “هێز و توانایەکی باش دەبەخشێتە پرۆسەی خوێندنی باڵا لەم دەڤەرە”.

لە ماوەی ڕابردوودا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌ی و قورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی: هێرشەکانی داعش بێ تۆڵە نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share