عومەر چاوشین کۆچی دواییکرد

هونەرمەند عومەر چاوشین، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دواییکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی كانونی دووەم هونەرمەند عومەر چاوشین لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

عومەر چاوشین، لە ساڵی 1942 لە گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1967 لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام. بەهۆی کەمی هونەرمەندی ئافرەت، لە ساڵانی شەستەکانەوە تاوەکو کۆتایی هەشتاکانیش، زۆربەی جار رۆڵی ئافرەتی بینیوە.

گرنگترین ئەو دراما و شانۆگەرییانەی رۆڵی تێیاندا بینیوە، (پیسکەی تەڕپیر، جەنابی موفەتیش، ژن بە ژن، ماوتە کاولی کەی، مامە خەمە، شایی خوێناوی، گۆڕهەڵکەن و مشتەی ناو هەمانە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share