شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات

پێشبینی ئەوە دەكرێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لە سەنتەری شارەكانیش بەفر دەبارێت.

بەگوێرەی پێگەی ” accuweather”ی تایبەت بە كەشوهەوا، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شارەكانیش هەیە.

پێگەكە پێشبینی كردووە، شەپۆلەكە لە ڕۆژانی (16، 17 و 18)ی ئەم مانگە بەردەوام بێت، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

پێشبینیش دەكرێت، پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزن.

لەلایەكی دیكەوە سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی، كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لای ئێوارەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.

كەشناسیی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەی پێنجشەممە 11ی شوبات ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم پەڵەهەور بێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بودجەی عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قەبارەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2020دا 12 ملیار دۆلار بووە لە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share