ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: لە هەرێمی کوردستان هیچ ڕۆژنامەنووسێک پارێزراو نییە

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا ئاشکرایکردووە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بەرتەسک دەکرێتەوە، هیچ ڕۆژنامەنووسێک پارێزراو نییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بە ئازادانە کاری پیشەیی خۆیان بکەن.

ئاماژە بە پێشێلکاریی پەرلەمانی کوردستان دەکات بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەڵێت، پەرلەمان لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا ئێستا بەردەوامە لە پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، “پەرلەمان جیاکاری دەکات لە پێدانی زانیاری لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەو جیاوازییە خەریکە دەزگاکانی حکومەتیش بگرێتەوە”.

ڕێکخراوەکە باسلەوەدەکات دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە دەستگیرکردن، هەڕەشە و شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان، داوادەکات سێ سەرۆکایەتییەکە ڕێز لە بڕیار و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بگرن لەپێناو لەکەدار نەکردنی ناوبانگی هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکات کار بەیاسای کاری ڕۆژنامەگەریی ژمارە ‏‏35 بكرێت، هیچ دەستتێوەردانێکی حزبی و حکومی قبوڵ نەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌كاتى چوونیان بۆ گرتنى داواكراوێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى…
Total
0
Share