لە دوو پارێزگای عێراق “24 چەكداری داعش” دەستگیر كران

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، لە سنووری پارێزگاكانی فەلوجە و ئەنبار، دەستگیركردنی 24 ئەندامی “داعش”ی ڕاگەیاند،

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاندووە، “24 ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی فەلوجە  ئەنبار دەستگیر كراون”.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو دەستگیركردنە لەمیانی چاودێریكردنی جوڵەكانی داعش بووە بۆ ماوەی مانگێك”.

ئەو 24 “داعش”ەی دەستگیركراون، لە عێراق بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، وەك هەواڵگریی عێراق ئاماژەی پێكردووە.

هەرچەندە لە ساڵی 2014ەوە كۆتاییهێنانی داعش لە عێراق ڕاگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێكخراوە لە بەشێكی ناوچەكانی عێراق چالاكی هەیە.

بابەتی پێشتر

ئاسایش ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمەی شێواندبوو

بابەتی دواتر

كێ هەڕەشەكانی دەباتەسەر كازمی یاخود میلیشیاكان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share