%50ی پەرستاران بایکۆتی دەوام دەکەن

لە ئەمڕۆوە پەرستارانی عێراق بایکۆتی دەوام دەکەن.

فیراس موسەوی، نەقیبی سەندیکای پەرستارانی عێراق راگەیاند، ” لە ئەمڕۆوە کارکردن لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان، نەخۆشخانە و کەرتەکان جگە لە شوێنە هەستیارەکان رادەگرین و بایکۆتی دەوام دەکەین”.
وتیشی، “لەبەر پێویستیی هاوڵاتییان 50%ی پەرستاران لە دەوامی خۆیان بەردەوامدەبن و شێوازی مانگرتنەکە نیو بە نیو دەبێت”.
باسی لەوەشکرد، “بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان لەلایەن حکومەتەوە، ئەو بڕیارەمان داوە و بۆ لقەکانمان لە سەرجەم پارێزگاکان ناردووە و هەموو ئەو پەرستارانەی سەر بە سەندیکاکەمانن پابەندی بڕیارەکە دەبن”.
پەرستاران نزیکەی 30 داواکارییان هەیە، دیارترینیان بریتیین لە، “زیادکردنی دەرماڵەی مەترسی بە رێژەی 20% بۆ ئەوەی ببیت بە 100%، پێدانی پۆستی باڵا لە دامەزراوە تەندروستی و کارگێڕییەکان بۆ پەرستارانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم پەرستاراندا، کردنەوەی بۆردی عێراقی و عەرەبی بۆ پەرستاران و دامەزراندنی دەرچووانی 2024، تەرخانکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ پەرستاران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بە هەڵگرتنی ناوی ئەوان، وەک پێزانین بۆ هەوڵ و قوربانیدانەکانیان”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

بەپێی سەرچاوەیەک، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ باسکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share