وەزیری نەوتی عێراق: ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور کێشەی هەناردەی نەوتی دروستنەکردوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، “گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق نەبووە”.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانەکانیدا لە میانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس ئاماژەی بەوە کرد، “نزیکەی 90٪ی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئاسیا دەڕوات و پێویست ناکات بە دەریای سووردا تێپەڕێت”.

هێرش و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ناچار کرد بۆ گواستنەوەی بازرگانی ئەو رێگا دەریاییە بەکارنەهێنن و لەجیاتی ئەوە لە باشووری ئەفریقاوە کەلوپەل و شتومەکەکانیان بگوازنەوە.

ئەو گرژیانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کەناڵێکی گرنگە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا و نزیکەی 15٪ی هاتوچۆی کەشتییە جیهانییەکان پێکدەهێنێت کە ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی راگیراوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەوروپا دەنگیدا بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share