هاتوچۆی گەرمیان: ئۆتۆمبێل منداڵێکی سێ ساڵی شێلا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەگەڕەکی ئازادی لە کەلار ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی سێ ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا سۆرینتۆ بووە و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی شێلاوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، لەئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادی کەلارە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە بۆ زانینی هۆکار و چۆنێتیی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی تۆمەتبارێكی سپایکەر دەستگیردەکەن

هێزەكانی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق تۆمەتبارێكی تاوانی سپایکەر دەستگیردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی…
Total
0
Share