هاوڵاتییەک لە بەرزاییەکانی هەزارمێرد لە سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە لە بەرزاییەکانی هەزارمێرد لە باشوری شاری سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسەی کە گیانی لە دەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و لەگەڵ چەند کەسێک کاتێک سەردانی ئەو بەرزاییانەیان کردووە کەوتووەتە خوارەوە و هەر لەوێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە”.

ساڵانە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان بە چەند ڕوداوێکی جیا جیا خەڵکی گیان لە دەست دەدەن، لە نزیکترین ڕوداویشدا دوێنێ لە ناوچەی شارباژێر هاوڵاتییەک دوای ئەوەی بۆ سەیران چوبووە ئەو ناوچەیە لە گۆمی قازان مەلەیکردبوو، بەڵام نەیتوانی بوو خۆی ڕزگار بکات و خنکا.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی 1-2 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 1-1 یونایەن بەرلین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share