دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی تۆمەتبارێكی سپایکەر دەستگیردەکەن

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

هێزەكانی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق تۆمەتبارێكی تاوانی سپایکەر دەستگیردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییان و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و تیایدا داواکراو (ع. خ. س.) دەستگیرکرا.

داواکراوی دەستگیرکراو لە ساڵی 2013 چووەتە ناو گروپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، بەشداری لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان لە سەڵاحەدین، هەروەها یەکێک بووە لە ئەنجامدەران و تاوانبارانی کوشتارگەی سپایکەر لە ساڵی 2014دا، وەك ئەوەی دژەتیرۆر ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، بەرپرسی بەناو مەکتەبی عەسکەری ویلایەتی دیجلە بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ناو (ویلایەتی نەینەوا).

ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریکردنی ووردی ئامانجەکە ئەنجامدرا، تۆمەتباری داواکراو لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و پاشان رادەستی یاسا کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم : تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەڵمەتەكەمان بەردەوامدەبێت”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share