مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای یەکی تەمموزی ساڵی 2024، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.