هێزی ئاسایش گەیشتە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم بۆ خاڵە سنوورییەكان بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن و نەهێشتنی كاری نایاسای و قاچاخ، هێز گەیشتە هەردوو خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی ئاسایش گەیشتوونەتە خاڵی سنووریی پەروێزخان و لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی خاڵە سنوورییەکەدا کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆ جێگیر دەبن.

هاوکات ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش لە شاری سلێمانییەوە ڕەوانەی خاڵی سنووریی باشماخ کرا، بڕیارە هێزەکە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکە جێگیربکرێت بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتی و چاودێریکردنی زیاتر.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی و یاساشكێنی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێكی دیكەی گومرگی جێگیربكرێن.

لە ئەمڕۆوە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەركردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەكاردەبن

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای وەزارەت و كۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی تیمی راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە…
Total
0
Share