نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین زۆرترین دەرچوو لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دامەزرێنین

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەین زۆرترین دەرچوو لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دامەزرێنین و جێگەیان بکەینەوە لە فەرمانگەکان.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەمساڵ، لە سنوورەکەمان 500 کەس دامەزرێندراون، هەوڵیشدەدەین زۆرترین دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان لە فەرمانگە جیاوازەکان دابمەزرێندرێن.

وتیشی، جیا لەوەش، کار لەسەر بەهێزکردنی کارتی تایبەت دەکەین، تا لەو ڕێگەیەش، دەرچووان دابمەزرێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share