کەشناسێک بۆ هاووڵاتییان: لە مانگی داهاتووەوە مشووری نەوت بخۆن

شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ وەرزی گەرما زووتر کۆتاییدێت، دەبێت لە مانگی داهاتووەوە هاووڵاتییان مشورێک لە کڕینی نەوت بخۆن.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، وەرزی هاوینی ئەمساڵ کورتخایەنە و دەبێت ئیتر هاوڵاتییان لە مانگی داهاتووەوە مشوورێک لە نەوت بخۆن، چونکە پێشبینیدەکرێت پایزیی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو ساردتربێت و پڕباران دەبێت.

وتیشی، لە سبەینێ چوارشەممەوە، تاوەکو ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی…
Total
0
Share