بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە زۆرێک لە خوێندنگەکان دایک و باوکی خوێندکاران ناچارکرابوون پارە بدەن، لە کاتێکدا ئەرکی ئەوان نییە هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندنگەکان دابینبکەن.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە زۆرێک لە خوێندنگەکان دایک و باوکی خوێندکاران بێزارکرابوون و ناچارکرابوون پارە بدەن، تەنانەت بڕی پارەکەشیان بۆ دیاریکرابوو.
دەشڵێت، ئەوە ئەرکی دایک و باوکی خوێندکار نییە کە پێداویستیی خوێندن بۆ خوێندنگە بەردەست بخات، بەڵکو ئەرکی ئێمەیە.