عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌ به‌ قاچاغ هاورده‌ ده‌كرێن.

عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “لە ئێستادا بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبوونه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌ به‌ قاچاغ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك داخڵ ده‌كرێن و ده‌رخواردی خەڵكی ده‌درێن”.

باسی لەوەشكردووە، “هەرچەندە هاورده‌ی خورما قه‌ده‌غەكراوە،‌ بەڵام هێنانی بەشێوەی  ‌قاچاغ لەلایەن دەسەڵاتەوە چاوپۆشی لێكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share