روونكردنەوە لەبارەی زیادكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی مانگانەی هاوڵاتییان نافەوتێت و ئاشكرایدەكات هەر ماددەیەكی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادبكرێت لە ساڵی نوێوە كاری پێدەكرێت.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا بەشەخۆراكی پێویستمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ نێردراوە بۆیە تا وەكو كۆتایی ئەمساڵ هیچ بەشە خۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ زیادكردنی چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەبێت بە نووسراوی فەرمی بە ئێمە بگات و تا وەكو ئێَستا هیچ نووسراوێكمان ئاراستە نەكراوە و ئەوەی باسی لێوەدەكرێت هەموو ئەندامێكی خێزان یەك كیلۆ شەكری بۆ زیاددەكرێت لەگەڵ زیادكردنی پاقلە،تایت و سابوون، بەڵام بڕیاری زیادكردنی هەر ماددەیەك بدرێت دەبێت بە نووسراو لە بەغداوە ئاگاداربكرێینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70: بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە بەغداد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرى راگەیاندن و هۆشیاریی هێزەکانى 70 رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەبارەی مووچە و ئیمتیازاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک لە بەغداد ئەنجامدرا.…
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور…
Total
0
Share