بەهجەت ئەحمەد: نەوتی سپی بۆچی گرانە لەکاتێکدا هەرێم ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت؟

بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری وزە نووسیویەتی، ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا بەدەست گرانییەکی کەموێنەی نرخی نەوتی سپییەوە گرفتارن، بەشێوەیەک کە ئەوانەی باری بژێوییان مامناوەندە، ناتوانن نەوت بکڕن.

دەشڵێت، ھاوشێوەی ڕابردوو دەڵێن، خەتای حکومەتی فیدراڵە، دەبێت بەشەنەوتی زیاتر بێنرن بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەرپرسیارێتی دابینکردنی نەوت ئەوانن خۆیانی لێ دەدزنەوە، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەیەتی، ڕۆژانە بڕی پەنجا ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی بەرھەمھاتوو بەکاردەهێنێت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ، ئەم بڕە دەکاتە حەوت ملیۆن و 950 ھەزار لیتر نەوتی خاوی ڕۆژانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو نەوتە بکرایە، ئەوا نرخی بەرمیلێک نەوت نەدەگەیشتە 400 هەزار، دەتوانرا هەموو مانگێک 190 هەزار 800 بەرمیل نەوت دابەشبکرایە، بەڵام یەک بەرمیلی ئەو نەوتە نەگەیشتووەتە هاووڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان…
Total
0
Share