تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، سەبارەت بە پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکە و گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆ کرا و بافڵ تاڵەبانی سەرنجی خۆی خستەڕوو و ھەنگاو و ئاڕاستە دبلۆماسی و ئیدارییەکانی یەکێتی ئاشکراکرد و ڕێگاچارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدادی بۆ کونسوڵی فەرەنسا ڕوونکردەوە.

ھاوسەرۆک ڕاشیگەیاند، “یەکێتی مێژووی سیاسی، خەبات و پێگەی خۆی ناکاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەکی حزبی و تاکەکەسی” و جەختیشی کردەوە “ھەر بڕیار و جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری کە لە بەرژەوەندی گشتی بێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک هەبێت، یەکێتی وەک پرسێکی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و هەمیشە خۆی لەبەرەی خەڵکدا دەبینێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
Total
0
Share