تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار شەو لە بەرواری 14 -16 ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 8:00 ی ئێوارە بۆ 4:00 بەیانی دادەخرێت.

ئاشکراشیکرد، داخستنەکە بە مەبەستی سیانەکردنی سیستمی هەواگۆڕکێ و رووناکی و ئاگرکوژێنەوە و سکادا و لەم ماوەی دیاریکراوە شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری…
Total
0
Share