لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، فراوانخوازیی پارتی کۆتاییهاتووە و دەبێت سنوورێکی بۆ دابنرێت.
خەڵەف ئەحمەد شاتوانی، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی سەیدسادق ڕایگەیاند، پارتی وادەزانێت یەکێتی تەنازول دەکات، بەڵام ستراتیژی دووری یەکێتی گۆڕاوە، ستراتیژەکە ئەوەیە کە دەبێت پارتی سنوورێکی بۆ دابنرێت ئینجا ئێمە دەتوانین خزمەتی خەڵک بکەین.
وتیشی، وەک کاک بافڵ وتی، شتەکە ناگەیەنینە ئەوەی کە خوێن بڕژێت، بەڵام بابەتی فراوانخوازیی پارتی ئیتر کۆتایی هاتووە