ئامانج بنكەیەكی توركیا بووە.. سێ مووشەک ئاراستەی ناحیەی قەسرۆک کران

قائیمقامی قەزای شێخان ئاشکرایکرد، سێ مووشەک، کە لە پارێزگای موسڵەوە ‏ئاراستەکرابوون، لە نزیک ناحیەی قەسرۆک کەوتنەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی ‏نەبووە، ئامانج بنكەیەكی سەریازیی توركیا بوون، بەڵام دوورتر كەوتوونەتە خوارەوە. ‏

سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، مووشەکەکان ‏لەکاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لەنزیک ناحیەی قەسرۆک ‏کەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. ‏

ئاماژەی بەوەکردووە، ئاراستەی مووشەکەکان لە موسڵەوە بووە، “لەو ناوچانەی حەشدی ‏شەعبیی تێدایە”.‏

بەپێی لێدوانی قائیمقامی قەزای شێخان، مووشەکەکان ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا ‏لەناحیەی زێلکان کراون، بەڵام دوورکەوتوونەتەوە و لەناحیەی قەسرۆک ‏کەوتوونەتەخوارەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share