بەرگریی شارستانیی هەولێر: هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئاگادارکراوینەتەوە لە ئامادەباشیی تەواودا بین، داوا لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکەین لە دۆخی نەخوازراودا بەزوویی پەیوەندیمان پێوەبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد،لەبەیانییەوە لەو شوێنانەی ئاو کۆبووەتەوە توانیومانە پاکیبکەینەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان هەیە.
جەختیشیکردەوە، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پاراستنی ئێزدییەکان دووپاتدەکەمەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، جەژنی چلەی هاوین بە دەرفەت دەزانم پشتیوانی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتبکەمەوە بۆ پاراستن…
Total
0
Share