بەپێی زانیارییەکان، پێدانی کارەبای ماڵان لە چوار کاتژمێرەوە بۆ شەش کاتژمێر بەرزکرایەوە.
سەرچاوەیەک لە کارەبای هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 1000 مێگاوات بۆ 1500 مێگاوات بەرزکرایەوە و ئەم بڕە کارەبایە بە هاوبەشانی ماڵان دەدرێت و پێدانی کارەبا لە چوار کاتژمێرەوە بۆ شەش کاتژمێر بەرزکرایەوە.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، گواستنەوەی گازی سروشتی لە کێڵگەکە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی دەکەن و دواتر بڕیار لەسەر کات و چۆنیەتیی دەستبەکاربوونی دەدرێت.