لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە رەگەز عەرەبی راگەیاند کە هەڕەشەی لە کەسێکی دیکە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە كرد كە لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كراوەتە سەر و میلی دەمانچەی لێڕاكێشراوە،مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(و،ن،ل لەدایكبووی 1987 بەناسنامە عەرەب) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share