بەیار عومەر عەبدوڵا دەڵێت، برادەرانی پارتی پەرلەمانیان کردووە بە هەرزان بازاڕ و ئەمەش لە دەرەوەی هەموو عورفێکی سیاسییەوەیە.
بەیار عومەر عەبدوڵا، نووسەر و چالاكوان ڕایگەیاند، ئەوەی پارتی کردی لە دەرەوەی هەموو عورف و هاوکێشەیەکی سیاسی بوو، پەرلەمان شوێنێکە دەبێت سەنگ و قورسایی خۆی هەبێت، بەڵام بەداخەوە، برادەرانی پارتی کردیان بە هەرزان بازاڕێک بۆ کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە.
دەشڵێت، ئەوەی پارتی کردی وەک ئەوەیە بڵێن، گرنگ نییە دەنگ بە کێ دەدەن، ئێمە دواجار هێندە پارەمان زۆرە کە دەتوانین پابەندیی پەرلەمانتارێک بکڕینەوە.