یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”.

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “پشتبەستوو بە بنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات”.

 باسی لەوەشکرد، “ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژنەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە”.

پەیوەست بە دیاریکردنی رۆژی جەژن، ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی پێشبینیکردووە کە رەمەزان لە هەندێک وڵاتدا 30 رۆژ بخایەنێت و جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی دووشەممە 31ی ئازار، لە کاتێکدا رەنگە لە هەندێک وڵات رۆژی یەکشەممە 30ی ئازار دەستپێکی جەژن بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share