وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایدەکات، ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە بەغداد بینێرێت، تەنیا بەشی %18ـی پێداویستییەکان دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕەزامەندیی درا بە دابینكردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم بڕە نەوتە تەنیا 18%ـی پێداویستیی هەرێمی كوردستان دابيندەکات کە پێويستی بە بڕی 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیترە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک تەنیا 200 لیتر دابينبكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، بە میكانیزمێكی گونجاو و به هەمان نرخی دابينكراو له لايەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، كه 250 دینارە بۆ هەر لیترێک، دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.