بێستون فایەق، ڕاوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشكرایدەکات، هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و هیچ لایەنێک بە تەنیا ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
بێستون فایەق، ڕاوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی سیاسی بە تەنیا ناتوانێت حکومەت پێبکهێنێت، دەبێت ئەو دوو لایەنە یان سێ لایەنەی حکومەت دروستدەکەن، باوەڕیان بە شەراکەت و هاوبەشی لە بەڕێوەبردندا هەبێت.
وتیشی، هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن، بەڵام هێشتا جیاوازی هەیە.