شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی بارانی بەهێز و دروستبوونی لافاو، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی شەو شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە کاتژمێر 8ی شەو بۆ پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک بەشی رۆژهەڵات و ئیدارەی گەرمیان، ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت ناوبەناو بارانی بەهێز دەبارێت، هەندێک کاتیش هەورەگرمە و هەورەبروسکە روودەدات.

وتیشی، لە چەند ناوچەیەک تەرزە دەبارێت مەترسیی روودانی لافاو زۆرە و داوام وایە هاوڵاتییان ئاگاداربن لە چەم و دۆڵەکان و لەو رێڕەوانەی ئاوی باراناو و لافاویان تێدا تێپەڕدەبێت دوورکەونەوە.

باسی لەوەشکرد، “سبەی شەو لە چەند ناوچەیەک لافاوی کتوپڕ دروستدەبێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی…
Total
0
Share