“هیچ هێڵكی سوورمان نابێت و دەست ناپارێزین”

سوپای ئێران لە بارەی ئەگەری دەستپێكردنەوی هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی هۆشداری بە ئەمریكا و ئیسرائیل دەدات و دەڵێت، “هێڵی سوورمان نابێت”.

بەپێی میدیا ئێرانییەكان سوپای ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێت و ئەمریكا و ئیسرائیل بیر لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكەیان بكەنەوە ئەوا هیچ هێڵێكی سووریان نابێت و یەكەی گواستەوەی نەوت و سەرجەم دامەزراوە نەوتییەكان لە وڵاتانی كەنداو دەكەنە ئامانج.

ئەماژەیان بەوەشكردووە، تاران بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ ئەوەی بەرپەرچی هەرهێرشێكی دەرەكیی بداتەوە و ئەمریكا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانیان لە وڵاتانی كەنداو دەكرێنە ئامانج و بەهیچ شێوەیەكیش پارێزراو نابن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share