تەرمی سینەماکارێکی ئێرانی و هاوژینەكەی دۆزرانەوە

بەرپرسانی ئەمنی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی سینەمای وڵاتەكە و هاوژینەكەی لە شاری کەرەجی رۆژئاوای تاران دۆزراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردەوە، تەرمی دەرهێنەری سینەمایی داریوش مەهجوری و هاوژینەكەی وەحیدە محەمەدی بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شاری کەرەج دۆزراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، مەهجوری سەربڕدراوە و ئاسەواری چەقۆ بە جەستەیانەوە دیاربووە.

بەر لە چەند رۆژێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڕەشەی کوشتن لەو دەرهێنەرە کرابوو، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای 10 ساڵ سەرۆكی میسر و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بەمنزیكانە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان لەگەڵ سەرۆكی میسر كۆدەبێتەوە. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەكان، كۆبوونەوەی نەفتالی بینێت…
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
Total
0
Share